٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمپانیای زۆم خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری ھەولێر، کۆمپانیایی زۆم خەڵاتی (کۆتلەر)ـی بەدەستھێنا، کە خەڵاتێکی نێودەوڵەتییە لە بواری بازاڕ و بازرگانی و داھێناندا بەو کۆمپانیا و کەسانە دەدرێت کە خاوەنی بیرۆکەی جیاوازن و کاریگەرییان ھەیە لەسەر کۆمەڵگە و ئابووری وڵاتەکەیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای پیرمام، خەڵاتەکە لەلایەن عەبدولعەزیز شێروانی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای زۆم بەدیاری پێشکەش بە مەلامستەفا بارزانی کرا، لە بەرامبەر شەونخوونی و خەمخۆرییان بۆ دامەزراندنی ئەم پرۆژە مەزن و کاریگەرە کە سەدان خانەوادەی ھەژار و کەمدەرامەت لێی سوودمەند بوون ھەروەھا بەرھەمێکی خۆماڵی و سروشتی دەخرێتە ناو بازاڕی کوردستان و عێراق.

لای خۆیەوە مەلامستەفا بارزانی دەستخۆشی لە ستافی زۆم کرد و خۆشحالی خۆی دەربری بۆ ئەم دەستکەوتە مەزنە و خەڵاتەکەی پێشکەش بە خێزانی زۆم کرد، کە پێک دێت لە کارمەندانی زۆم و جووتیار، ئاژەڵداران و ھاووڵاتییان ھەروەھا ئەو دایکە شەھید و ئەنفالانەی بە بەرھەمی ئاژەڵەکانیان بەشدارن لەم سەرکەوتنە مەزنەی زۆم.

خەڵاتی کۆتلەر بۆ یەکەمین جارە لە عێراقدا بەسەر کۆمەڵێک کۆمپانیا و دەزگادا دابەش دەکرێت، کۆمپانیای زۆم لە بواری شیرەمەنی بە ھۆی کاریگەری و کوالێتی بەرھەمەکانی و بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵداری لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، توانی براوەی ئەم خەڵاتە بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار