ئەمڕۆ ئێوارە سەرۆکی حکوومەت لە دهۆك دەبێت

دهۆک-KDP.info- بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک بەڕێوە دەچێت و بڕوانامەی دەرچوون بە 93 قوتابی دەدرێت.
کاتژمێر 03:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، یەکشەممە، 01-06-2025، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی حەوتەمین خولی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت. لە ئاهەنگەکەدا، ژمارەیەک کەسایەتی و میوانی ناوخۆیی و بیانی بەشدار دەبن.
ئەمە شەشەمین ئاهەنگی حەوتەمین خولی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستانە لە دهۆک، چونکە لە ساڵی 2020، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاهەنگەکە نەکرا، دواتر لە ساڵی 2021 هەردوو ئاهەنگەکە یەک خران.
لەم خولەدا، 93 قوتابیی هەر چوار کۆلێژی هونەر و زانستەکان، کارسازی، ئەندازیاری، پەرستاری بڕوانامەی دەرچوونیان پێ دەدرێت. لە نێویاندا 18 دەرچوو یەکەمەکانی سەر کۆلێژەکانیانن.




