٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هۆشیار زێباری: نەناردنی مووچە لەم کاتەدا لێکەوتەی دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو سیاسی و بەرنامە بۆ درێژراوە و لێکەوتەی دەبێت.

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی بڕیاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "دەبێت بەرژەوەندی بەڕێز سوودانی و چوارچێوەی هاوئاهەنگیی دەسەڵاتدار چی بێت لە تەقینەوەی قەیرانی بابەتی پارەی مووچەی فەرمانبەران بەدیاریکراوی لەم کاتەدا؟ وڵات  هەڵبژاردنێکی نیشتمانی لەپێشە؟" 

هۆشیار زێباری دەشڵێت، "ڕەنگە پرسی تەکنیکی هەبن، بەڵام بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی بڕیارێکی تەواو سیاسی و بەرنامە بۆ داڕێژراوە دژی هەرێمێکی دەستووری، بێگومانیش لە داهاتوودا لێکەوتەی دەبێت".

هەواڵی پەیوەندیدار