٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە فەخری کەریم دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێز فەخری کەریم دەکات بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک "کەسایەتیی میدیاکاری ساڵ" لە لوتکەی ڕاگەیاندنی عەرەبی - دوبەی ٢٠٢٥، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

پیرۆزبایی لە بەڕێز فەخری کەریم دەکەم بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک "کەسایەتیی میدیاکاری ساڵ" لە لوتکەی ڕاگەیاندنی عەرەبی - دوبەی ٢٠٢٥.

ئەمە ڕێزلێنانێکی شایستەیە لە کاروانێکی درێژی بەرگریکردن لە ئازادیی ڕادەربڕین، بیری ڕۆشنگەری و ڕۆشنبیریی سەربەخۆ.

ھاوکات شانازیکردنە بە کەسایەتییەکی نیشتیمانی کە بەشدارییەکی کارای لە چەسپاندنی بەھاکانی گفتوگۆ، کرانەوە و دادپەروەری ھەبووە.

پێزانینی قووڵمان بۆ خودی بەڕێزیان ھەیە و ھیوای بەردەوامیی تەندروستی و بەخششیان بۆ دەخوازم.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار