ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (١٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر. پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەرپرس و کادیر و کارمەندانی کۆمپانیای تەتەر بۆ دابەشکردن و بڵاوکردنەوە دەکات.
دەقی پەیامی ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر.
بەڕێزان/ بەرپرس و کادیر و کارمەندانی کۆمپانیای تەتەر بۆ دابەشکردن و بڵاوکردنەوە
بە بۆنەی (١٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر بۆ دابەشکردن و بڵاوکردنەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی ھێژا دەکەین، ھیوادارین بۆ ساڵی داھاتوو لە ھەموو ڕوویەکەوە ھەنگاوی باشتر بنێن.
دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر بۆ دابەشکردن و بڵاوکردنەوە، گرنگی خۆی ھەیە لە بواری ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە، بۆیە بە دەستکەوتێکی دیکەی گرنگی میدیایی پارتیمان دادەنرێ بۆ خزمەت کردن بە بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن. لە ڕووی دابەشکردن و بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی پارتیمان لە ڕۆژنامە و گۆڤار و سەرجەم بڵاوکراوەکانی دیکەی بەشی ڕۆشنببیری و ڕاگەیاندن. لەو ڕووەوە ڕۆڵی ئێوە دیار و بەرچاوە و جێگەی ستایشە و دەستخۆشیتان لێ دەکەین.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥




