مەسروور بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری بەسرا كرد

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا کرد .
لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی ھاریکاریی و ھاوئاھەنگیی لە نێوان پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسرا کرا.
ھەردوولا ھاوڕابوون لە سەر گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و مافی گشت ناوچە و پێکھاتەکانی عێراق.




