٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٣١ی ٥ی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە، کە بەم دواییانە ئەرکی بەرپرسایەتی لقەکانیان پێ سپێردراوە.

جێگری سەرۆکی پارتی، ڕێنوێنیی پێویستی پێدان و ڕایسپاردن کە لە ئاست ئەرکە گرنگەکانیان بن و نزیک بن لە خەڵک و بەشێوەیەکی باشتر و زیاتر خزمەتی خەڵک بکەن، چونکە پارتی لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دامەزراوە و ئامانجی سەرەکی پارتی، خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە.

ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی پارتی، جەختی لەوە کردەوە کە خەڵکی کوردستان ھەرگیز دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی نابێت و دەبێت ڕێز لە قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان و مافەکانی بگیرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، پارتی وەک ھەمیشە، لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردنە لە مافەکانی گەلی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار