٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مام هێرش جەباری: سەرۆك بارزانی ڕایسپاردووین خزمەتی خەڵكی بكەین

سەرچاوە: KDP.info

چەمچەماڵ-KDP.info-  پارتی دیموكراتی كوردستان، لە نوێترین گۆڕانكاری حزبیی دا، گۆڕانکاری لە چەندین بەرپرسی  لق لە شارەكان کرد. بەرپرسی لقی 19ی چەمچەماڵ دەڵێ "سەرۆك بارزانی ڕایسپاردووین خزمەتكاری خەڵكی بین."

مام هێرش جەباری بەرپرسی لقی 19ی پارتی لە چەمچەماڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "لە خزمەتی جەنابی سەرۆك بارزانی بووین، ئامۆژگاری و ڕێنمایی پێداین، ئەوەی بۆ خەڵكی سنوورەكە باشبێت و چی داوا كارییە كاریان لەسەر بكەین، سەرۆك فەرمووی دەبێت لە خزمەتی سنوورەکە بن، گوێ لە داواكاری و توڕەبوونی خەڵكی ئەو سنوورە بگرن، خەڵکی ئەو ناوچەیە ئەنفال و جینۆساید كراوە".

دەشڵێت: "سەرۆك بارزانی فەرمووی "ئەوەی بە پارتی دیموكراتی كوردستان بكرێت، درێخی ناكەین، بۆ خانەوادەی شەهیدان و ئەنفال و پێشمەرگەكانی ئەیلوول و گوڵان، داواکاری جەماوەری چەمچەماڵ بەگشتی دەخەینە سەر چاومان."
مام هێرش گوتیشی "خانوو بە كەسوكاری شەهیدانی ئەنفال و پێشمەرگەكان بەخشرا، پارتی پڕۆژەی زۆرە، حكوومەتیش بە فەرمانی سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانی، ئێستا خەریکی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپەیە، چەمچەماڵ لە بێ ئاوی ڕزگار دەكات."
ئاماژەیشی دا،  "پێشتریش هەڤاڵانمان لە چەمچەماڵ كاریان كردووە، منیش وەك بەرپرسی لق دەست بەكار بووم، هەنگاوی جێبەجێكردنی پڕۆژە و داواكاری خەڵكی سنوورەكە بەردەوامی پێدەدەین، خۆم ساڵی 1980 لەم سنوورە پێشمەرگە بووم و كوڕی ئەو سنوورەم".
راشیەگەیاند، "ئێمە تێكەڵ بە جەماوەر دەبین، لە نزیكەوە دەیان بینین، دەڕۆینە شوێنی کار و ماڵەكانیان تاكو گوێ لە داواكارییەكانیان بگرین، دەرگای لقی 19 بەردەوام كراوەیە، دەمانەوێت جەماوەری زیاتر لە پارتییمان كۆبكەینەوە".
خەڵكی چەمچەماڵ لە عەشیرەتی شوان، زەنگنە، جەباری، هەمەوەند، داودی و گەل و عەشیرەتی تر، پێكهاتووە، خەڵكی تێكۆشەر و خەباتگێڕ بوون، لە دەرگای ماڵ بە ماڵ دەدەین و دەڕۆینە خزمەتیان، ماددی و مەعنەوی ئەوەی بە ئێمە بكرێت خزمەتیان دەكەین،"


عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار