نێچیرڤان بارزانى پهیوهندییهكى تهلهفۆنی له وهزیرى دهرهوهى ئهمهریكاوه پێگهیشت

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/٥/٢٨ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا ھەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندیی ستراتیژیی ئەمەریکا و ھەرێمی کوردستان کردەوە، ھەروەھا باسیان لە ھاریکاریی بواری ئابووری و وزە و گرنگیی بەردەوامبوونی ھەماھەنگیی نێوانیان کرد بۆ پشتگیریی سەقامگیری و ئارامی لە عێراق، سووریا و ناوچەکە بەگشتی.
بەڕێز وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سوپاسی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ ڕۆڵ و ھەوڵەکانی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لێکگەیشتن و گفتوگۆی بنیاتنەرانەوە.
بەڕێز ڕۆبیۆ جەختی لەوە کردەوە کە پشتگیریی ئەمەریکا بۆ ھەرێمی کوردستان، بە بنەمایەکی سەرەکیی پەیوەندیی ستراتیژیی ئەمەریکا لەگەڵ عێراقدا دەمێنێتەوە. لە بەرامبەردا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی ئەمەریکا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.




