٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە فەرمانی مەسروور بارزانی فەرمانبەران و مامۆستایانی كەركووك لە هەولێر زەوییان پێدەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە کەرکووک ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی، فەرمانی كردووە لە هەولێر زەوی بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دابین بکرێت و سەرجەمیان زەوییان پێدەدرێت.

كامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركووك، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لە ڕێگای وەزارەتی پەروەردەوە داوامان لە جەنابی سەرۆكوەزیران كاك مەسروور بارزانی كرد، مامۆستا و فەرمانبەرانمان لە ساڵی 2003وە بێبەش بوون لە هەموو ماف و ئیمتیازاتێك، دكتۆر ئالان وەزیری پەروەردە، داواكەمانی بۆ سەرۆكوەزیران بەرز كردەوە.

ناوبراو گوتیشی، سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی، فەرمانی كردووە دەبێت مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە كەركووك، لە هەولێر زەوی وەربگرن، 5841 فۆڕممان گەیاندووەتە وەزارەتی پەروەردە و ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی كراون.

عەلی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سەردانی ئەنجوومەنی وەزیرانمان كرد و لەلایەن د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێمان ڕاگەیەندرا کە لە سنووری پارێزگای هەولێر شوێنێكی باش بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە کەرکووک دیاری كراوە.

زیاتر دەڵێ، د. ئومێد سەباح پێمانی گوت، هیچ مامەڵەیەكی تر ڕایی ناكەین تاوەكو زەویی فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لە كەركووك جێبەجێ نەكەین، بۆ ئەوەی لە ئاستی فەرمانی جەنابی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بێت، کە جەنابیان لوتفی كردووە بەرامبەر مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە كەركووك.

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار