٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (سۆران حەمە نەسیم) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی هاوژینی هەڤاڵی بەڕێز (سۆران حەمە نەسیم)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بۆ هەڤاڵی بەڕێز (سۆران حەمە نەسیم)                ‌                                           

بە غەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی، هاوژینی بەڕێزتانمان بیست، بە  خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.‌                 

هیوادارین هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست  و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۲۷ی ئایاری ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار