٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. هێمن هه‌ورامی ڕۆڵی حزبی لە پێشڕەوایەتیی کۆمەڵگە بۆ بەشداربووان خستەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- د. هێمن هه‌ورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و به‌رپرسی بەشی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بەردەوامیی بەڕێوەچوونی خولی بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادران، دوو وانەی بۆ بەشداربووانی خولی بیستەم  پێشکەشی هەڤاڵانی بەشداربوو کرد.

د. هێمن هه‌ورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و به‌رپرسی بەشی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بەردەوامیی بەرێوەچوونی خولی  بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادران و وتنەوەی وانەی حزبناسی و ڕێکخستن، ڕۆژی سێشەمە ۲۷ی ٥ی ۲٠۲٥ دوو وانەی  پێشکەشی هەڤاڵانی بەشداربوو کرد.

هه‌ورامی، لە وانەکاندا بە وردی ئەم بابەتانەی شی کردنەوە، ڕۆڵ و ئەرکی حزبی سیاسی، داینامیکیەتی حزبی سیاسی بە هەردوو ئاراستەی ئاسۆیی ڕووە و کۆمەڵگە و ئاراستەی ستونی ناوخۆیی حزب، شیکردنەوەی تیۆری دامەزراوەیی سامویل هانتگتون و بەکارهێنانی بۆ دامەزراوەسازیی حزبی سیاسی بە تایبەتی لە بابەتی خۆگونجاندن و فرە ڕەهەندی و یەکانگیری و سەربەخۆیی، ڕۆڵی حزب لە پێشڕەوایەتیی فکری و خستنەڕووی سیاسەت و ئاراستە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە، دووبارە پێداچوونەوە بە کرۆنۆلۆژیای سەرهەڵدانی فکری سیاسی و چەمک و پرسیارەکانی سیاسەت لە قۆناغە جیاجیاکاندا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار