٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شۆڕشی گوڵان وەڵامێکی توند بوو بۆ پیلانی خیانەتکارانەی جەزائیر

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- ئەمڕۆ ٤٩ ساڵ بەسەر ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا تێپەڕ دەبێت، سەباح بەیتوڵڵا و  قادر حەسەن بەشداربووانی شۆڕشی گوڵان و لەیلا عەبدولجەبار، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێن، شۆڕشی گوڵان وەڵامێک بوو لە ‌دوای ئەو خیانەتەی لە جەزائیر لە کورد کرا و پێیان وایە، پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی گوڵان ئۆقرەیان لە دوژمن بڕی و دەیان نەبەردییان تۆمار کرد.

بەبۆنەی ساڵوەگەڕی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز، سەباح بەیتوڵڵا، بەشداربووی شۆڕشی گوڵان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، شۆڕشی گوڵان وەڵامێکی توند بوو بۆ پیلانی خیانەتکارانەی جەزائیر لە ساڵی ١٩٧٥، ھەموو جارێک ئەوەی دەبووە ئاستەنگ لە ‌بەردەم دوژمن و داگیرکەرانی وڵاتەکەمان، خۆڕاگری و خۆنەچەماندنی پارتی بوو لە بەردەم پیلان و گەلەکۆمەکێی دوژمنان، دوای شۆڕشی ئەیلوولی مەزن لە ‌ماوەیەکی زۆر کەمدا شۆڕشی گوڵان پەیامێکی دا بە دوژمن و داگیرکەران، کە خۆڕاگریی میللەتەکەمان زۆر گەورەتر و بەھێزترە لە ئاگر و ئاسنی دوژمنان.

سەباح بەیتوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، شۆڕشی گوڵان بووە ھەوێنی بەرپابوونی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان و بەدیھێنانی بەشێک لە ئامانجەکانی میللەتەکەمان، حکوومەت و پەرلەمان و ئەو شەرعیەتەی ئێستا ھەرێمی کوردستان ھەیەتی، بەرھەمی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز و ھێزی پێشمەرگەیە، بە ‌سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی.

قادر حەسەن، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و بەشداربووی شۆڕشی گوڵان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز توانی پیلانی شوومی جەزائیر لەگۆڕ بنێت و توانی شەوەزەنگی نائومێدی شەق بکات و ھیوا و ئومێدی تازە بخاتە دڵی کوردستانیانەوە، شۆڕشی گوڵان وەڵامێکی جەرگبڕی دوژمنانی دایەوە کە دەیانگوت بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بۆ ھەمیشە کۆتایی ھات، گوڵان پێی گوتن شۆڕشی ڕزگاریخوازی کوردستان بەردەوامە و تا گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەلی کورد بەردەوام دەبێت، شۆڕشی گوڵان توانی لە ماوەیەکی کورتدا لە گۆڕەپانی خەبات بوونی خۆی بسەلمێنێت و دەنگی ئازادیخوازیی کوردستان بە گوێچکەی دۆست و نەیاراندا بدات و زەبری جەرگبڕ لە داگیرکەرانی کوردستان بوەشێنێت ھەر لە بادینانەوە تاکو ھەولێر و سلێمانی پێشمەرگە قارەمانەکان ئۆقرەیان لە دوژمن بڕی.

قادر حەسەن ئەوەشی گوت، چین و توێژەکانی کوردستان بەوپەڕی تامەزرۆیی و دڵسۆزییەوە پشتیوان و ھاوکاریی شۆڕشیان کرد دوژمنی فاشیست کەوتە خراپترین دۆخ ڕۆژ بەڕۆژ گڕوبڵێسەی شۆڕشی گوڵان لە سەرتاسەری کوردستان پەرەی زیاتری دەسەند تاکو سەرەنجام توانی درێژەپێدەری ڕاستەقینەی شۆڕشی ئەیلوولی نیشتیمانیی مەزن بێت و ئەو ئامانجانە بەدی بێنێت کە خواست و ئامانجی شۆڕشی ئەیلوول بوون بە سەرکردایەتیی پارتی، شۆڕشی گوڵان توانی بەرەی خۆڕاگری و ئازادیخوازی فراوانتر بکات و ھێز و لایەنە ئازادیخوازەکان بکاتە ھاوپەیمانی شۆڕشی ڕزگاریی کوردستان دژ بە ڕژێمی فاشی و دیکتاتۆری ئەوسای عێراق، سەرەنجام شۆڕشی گوڵان تا گەیشتن بە ڕاپەڕینی سەرتاسەریی گەلەکەمان لە بەھاری ١٩٩١ بەردەوام بوو، کە بووە ھۆی ئازادکردنی زۆربەی ھەرەزۆری کوردستانی خۆشەویست.

لای خۆشیەوە،‌ لەیلا عەبدولجەبار، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دوای نسکۆی شۆڕش ئەو سەردەمە بێ ئومێدی باڵی کێشا بەسەر کوردستاندا و جەماوەری کوردستان بێ ئومێد بوو لەوەی جارێکی دیکە شۆڕشێک سەرھەڵبداتەوە بەرامبەر ئەو ھەموو دوژمن و داگیرکەرانەی وڵاتەکەشمان، بەڵام لە ٢٦ی گوڵاندا پێشمەرگەی کوردستان ئەوەی سەلماند تا پارتی و سەرۆک بارزانی مابن کوردایەتی بەردەوام دەبێت و شۆڕش کۆتایی نایەت.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار