سلێمانی یادی شۆڕشی گوڵانی كرده‌وه

سلێمانی -KDP.info- جه‌ماوه‌ری سلێمانی له ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌دا 49یه‌مین ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانیان به‌رز ڕاگرت، ئه‌و شۆڕشه‌یان وه‌ك درێژه‌پێده‌ری ئامانجه‌كانی شۆڕشی ئەیلوول و به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991 بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان پێناسه كرد."
به بۆنه‌ی 49یه‌مین ساڵیادی شۆڕی گوڵان، له باره‌گای لقی 21 له سلێمانی، به به‌شداری عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و (به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه - ڕاپه‌رین)ی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی سنووره‌كه، یادی شۆڕشی گوڵان كرایه‌وه."
لەوێ عه‌لی حوسێن لە گوته‌یه‌كدا رایگەیاند "شۆڕشی گوڵان درێژه‌پێده‌ری ئامانج و ڕێبازی شۆڕشی ئه‌یلوول بوو، هیچ پیلانگێڕییه‌ك نه‌یتوانی ڕێگا له بزاوتی مافخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان بگرێت، ئاكامی شۆڕشی گوڵان ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991ی لێكه‌وته‌وه."
عه‌لی حوسێن وێڕای سڵاو و ئه‌مه‌کناسی بۆ خه‌باتكاران و شه‌هیدانی ئه‌و شۆڕشه، لە باسی سه‌رۆك بارزانیدا گوتی "به خه‌باتی بێ‌وچان، ئیراده، كۆڵنه‌دان، سه‌رۆك بارزانی وه‌ك ڕابه‌ری شۆڕش و بزووتنه‌وه‌كه به هه‌مووانی نیشان دا، ڕێبازی بارزانی و قوتابییه‌كانی هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ده‌ست ناده‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه پیرۆزه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان."
سه‌لاح جه‌لال




