٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەمال مورتکە بۆ KDP: سەرۆک بارزانی بەردەوام لەناو ھێزەکانی پێشمەرگە ‌بوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- فەرمادەیەکی پێشمەرگە پێی وایە، دیاریکردنی رێڕەوی دەستپێکردنەوەی شۆڕشی گوڵان، دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی بەرھەم ھێنا و دەشڵێ، لە شۆڕشی گوڵاندا سەرۆک بارزانی بەردەوام لەناو ھێزەکانی پێشمەرگە ‌بوو و رۆڵی بەرچاوی ھەبوو.

جەمال مورتکە، فەرماندەی پێشمەرگە،‌ بە بۆنەی ٤٩ ساڵەی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، شۆڕشی گوڵان بەھۆی ئەو گەلەکۆمەکییەی ساڵی ١٩٧٥ ھەڵگیرسا کە بە رێککەوتنی جەزائیر، تاوانێکی گەورەیان بەرامبەر بە شۆڕشی ئەیلوول بە رابەرایەتیی بارزانیی نەمر ئەنجام دا، دوژمنانی کورد پێشبینیی ئەوەیان دەکرد تاھەتایە جارێکی تر کورد ناتوانێ شۆڕش بەرپا بکات و کۆتایی بە کورد ھات، تەنانەت گوتیان ئەمە کۆتا تەقەیە لە کوردستانی عێراق و کۆتایی بە ھەموو شۆڕشێک ھات، بەڵام ئەوەندەی نەبرد بارزانیی نەمر رێنمایی دایە سەرۆک بارزانی و شەھید ئیدریس بارزانی و ھەڤاڵانی تر بۆ رێکخستنەوەی حزب و شەڕی پارتیزانی، ھەروەھا وەڵامی دوژمنانی کورد و کوردستان بدرێتەوە کە بە خەیاڵی خۆیان کۆتاییان بە شۆڕشی کورد ھێنا.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە و بەشداربووی شۆڕشی گوڵان، ئاماژەی بۆ ئەوەش ‌کرد، پاش چەند مانگێک لە کۆنفرانسی بەرلین، سەرکردایەتیی کاتی ھەڵبژێردرا و لە ڕۆژی ٢٦ی گوڵانی ١٩٧٦ یەکەم بڵێسەی شۆڕش لە حاجی ئۆمەران ھەڵگیرسا و توانی بە شێوەیەکی مەیدانی و پێشمەرگانە بکەونە مەیدان بۆ ئەوەی گەلی کورد ڕووبەڕووی ئەو زوڵم و ستەمەی دوژمنان ببێتەوە.

لەبارەی رۆڵی سەرۆک بارزانی، جەمال مورتکە دەڵێت، ھەر لە دوای ڕێککەوتنی خیانەتکارانەی ساڵی ١٩٧٥ سەرۆک بارزانی بۆ ڕێکخستنەوە و ئامادەکاریی زیاتر رۆڵی ھەبوو، لە ئاستی نێودەوڵەتی و ئاستی ناوخۆ خەباتی دەکرد و بە ‌درێژایی ساڵانی شۆڕش سەرۆک بارزانی پێشمەرگە ئاسا پێگە و رۆڵی دیار و بەرچاو بوو، چونکە بە شێوەی مەیدانی سەردانی ھەموو ناوچەکانی دەکرد، ھەم لە کردنەوەی خول بۆ پێگەیاندنی کادیران ھەمیش رێکخستنەوەی لەشکری پێشمەرگە و ئۆرگانەکانی حزب، لە ئەنجامدا دوای چەند ساڵ بەشێک لە ‌ناوچەکان ئازاد کران و قۆناغ لە ‌دوای قۆناغ تا گەیشتینە ڕاپەڕین، ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆ بەدەست ھاتوون لە پەرلەمان و حکوومەت و سەرۆکایەتیی ھەرێم، بەرھەمی شۆڕشی گوڵانن، دەتوانم بڵێم دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ بەرھەمی ڕۆژی دیاریکردنی ڕێڕەوەکانی ڕێکخستنی شۆڕشی گوڵان بوو و ئەمەی ھێنایە دی.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار