٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (عەبدوڵڵا داود ڕەسووڵ) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عەبدوڵڵا داود ڕەسووڵ)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بۆ ماڵباتی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا داود ڕەسووڵ).

بە غەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا داود ڕەسووڵ)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و  سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.‌

ھیوادارین ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۲٥ی ئایاری ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار