سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت هێزێكی دیكه ده‌به‌خشێته هه‌رێم

هه‌ولێر-KDP.info- سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد پێی وایه، جووڵه دیپلۆماسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هێزێكی دیكه به هه‌رێم ده‌به‌خشن و ده‌شڵێ، ئه‌مەریكا ده‌یه‌وێ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات.
د. سامان شاڵی، سیاسه‌تمه‌داری كورد، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ئه‌و جووڵه دیپلۆماسیانه‌ی ده‌ستیان پێكردووه، گرینگن بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه وا پیشان ده‌دات گرینگیی جیۆپۆلەتیكی لای ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ن بۆیان گرینگه، چونكه هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته نموونه‌ی سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌و رێزگرتنه‌وه شیوازی پێشوازیكردن له‌و سه‌ردانه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران ئه‌وه‌ی پیشان دا، كه راسته باشووری كوردستان هه‌رێمێكه لە چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا، به‌ڵام كێش و نرخه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌یه، سه‌رۆكی هه‌رێم له تاران توانی له دیداره‌كه‌دا هه‌موو شتێك به راشكاوی بخاته ڕوو، به تایبه‌تی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌روه‌ها پرسی پرۆسه‌ی ئاشتی.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد ده‌ڵێت، سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، هه‌نگاوێكی دینگی ئه‌رێنیی دیپلۆماسییه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به تایبه‌تی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا بۆ ناوچه‌كه و كه‌نداو، حكوومه‌تی ئه‌مەریكا بۆ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و حكوومه‌تی فیدڕاڵ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌رێمی كوردستان پێویسته هه‌رێمێکی ده‌ستووری و به‌هێز بێت له چوارچێوه‌ی عێراقدا.
شاڵی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد، هه‌ردوو سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ تاران و سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ئه‌مەریكا، هێزێكی دیكه ده‌به‌خشێت به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و گرێبه‌سته‌ی ئیمزا كراوه له‌باره‌ی كه‌رتی غاز له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و دوو كۆمپانیا ئه‌مەریكییه، نامه‌یه‌كه بۆ حكوومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مەریكاوه، كه ئه‌مەریكا وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌و گرێبه‌سته ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان گرینگ نییه، به‌ڵكوو بۆ عێراقیش گرینگه ئه‌گه‌ر بێت و به‌رهه‌م هێنانی غاز زیاد بێت ده‌توانرێت بفرۆشرێت به عێراقیش، هه‌روه‌ها بناغه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كورد ببێت به ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت به داهاتی ناوخۆ خۆی بژیێنێت و به‌ڕێوه ببات.
قائید میرۆ




