قادر قه‌چاخ باسی گرینگی خوله‌كانی په‌یمانگای كادیران بۆ KDP ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسی په‌یمانگای كادیرانی پارتی ده‌ڵێ، كردنه‌وه‌ی خولی په‌یمانگای كادیران بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كادیرانی حزبه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وە كرد، دوای ته‌واوبوونی هەر خولێك، خولێكی دیكه ده‌ست پێده‌كات.
قادر قه‌چاخ، به‌رپرسی په‌یمانگه‌ی كادیرانی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، خولی بیسته‌مینی په‌یمانگای كادیرانی پارتی ده‌ستی پێكردووه و بۆ ئه‌م خولە 97 قوتابی به‌شدارییان كردووه، له‌وانه‌ش 21یان ئافره‌تن، خولی په‌یمانگای كادیرانیش بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و دوو كۆرس له‌خۆ ده‌گرێت، كه هه‌ر كۆرسێكیان سێ مانگ ده‌خایه‌نێت، له په‌یمانگای كادیران كادیر 24 مادده ده‌خوێنێ له رێگه‌ی په‌نجا مامۆستای پسپۆر و خاوه‌ن ئه‌زموون.
به‌رپرسی په‌یمانگای كادیران گوتیشی، به‌شداربووانی خولی ئه‌مجاره‌ی په‌یمانگای كادیران، كارگێڕی لیژنه‌ی ناوچه‌كانی پارتین ئه‌ویش دوای ده‌رچوونیان له كۆنفرانسه‌كانی حزب، دوای كۆتایی ئه‌م خولە، ده‌بێته سه‌ره‌تای خولی داهاتوو، واته خولە‌كانی په‌یمانگای كادیران به‌رده‌وامییان ده‌بێت.
قادر قه‌چاخ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كردنه‌وه‌ی خولی په‌یمانگای كادیران كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی هزری كادیر ده‌بێت، چونكه دوای ته‌واوبوونیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو ئۆرگانه‌كانی حزب و جه‌ماوه‌ر، بێگومان خوێندنی 24 مادده بۆ به‌هێزكردنی لایه‌نی رۆشنبیریی كادیره له هه‌موو ئاسته‌كاندا، له خزمه‌ت جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بووین وه‌ك په‌یمانگای كادیران، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین كادیرانی به‌شدار زۆرترین سوود له مادده‌كان وه‌ربگرن.
قائید میرۆ




