٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمەریکا: بوونی کوردستانێکی خۆڕاگر و بە‌هێز لە بەرژەوەندیی هەمووانە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info- وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: سەردانەکەی مەسروور بارزانی بۆ واشنتن، نیشانەی خواستی ئەمەریکایە بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بوونی ھەرێمی کوردستانی خۆڕاگر و بەھێز لە بەرژەوەندیی ھەمووانە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بۆ واشنتن، ڕایگەیاند: سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ واشنتن، نیشانەی خواستی ئەمەریکایە بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمان.

لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، تامی برووس، ئاشکرای کرد، سبەینێ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر فراوانکردنی وەبەرھێنان کۆ دەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار