٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەردوو سیناتۆر ڕۆجەر ویکەر و جاک ڕید کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر ڕۆجەر ویکەر، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازیی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا و سێناتۆر جاک ڕید، ئەندامی لیژنەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوو سیناتۆر پشتیوانیی خۆیان بۆ ھێزی پێشمەرگە و ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی ھاوبەشی و ھاوپەیمانیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ھەرێمی کوردستان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار