٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2025/5/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى توركیا و سه‌رۆكى پارتى داهاتووى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ توركیا، سه‌ردانى به‌ڕێز داوود ئۆغلو بۆ ناوچه‌ جیاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناو‌چه‌كه‌یان به‌گشتى، تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا پرۆسه‌ى ئاشتییان له‌ توركیا به‌ هه‌نگاو و ده‌رفه‌تێكى مێژوویى له‌ قه‌ڵه‌م دا كه‌ ده‌بێ لەده‌ست نه‌درێت و هه‌مووان هاریكار بن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ و به‌دیهاتنى ئاشتى. له‌مباره‌یه‌وه‌، داكۆكییان له‌ ڕۆڵى یارمه‌تیدەرانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ كرده‌وه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیریى ته‌واو له‌ پرۆسه‌كه‌ و سه‌رخستنى دووپات كرده‌وه‌ و ئاماده‌یى نیشان دا بۆ هه‌موو هاوكارییه‌كى پێویست له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتیدا. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها باسى له‌ گرنگیى ئاشتى و لێكه‌وته‌ ئه‌رێنییه‌كانى بۆ توركیا و ته‌واوى ناوچه‌كه‌ كرد.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز داوود ئۆغلو ستایشى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیاى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیانى به‌ مایه‌ى بایه‌خ و گرنگى بۆ ئێستا و داهاتووى هه‌ردوولا، له‌ قه‌ڵه‌م دا.

هەواڵی پەیوەندیدار