مەسروور بارزانی لەگەڵ سێناتۆر تۆم كۆتن کۆبووەوە

واشنتن-KDP.info- لە چوارچێوەی سەردانەی بۆ واشنتن، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ سێناتۆر تۆم کەتن کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا ھەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی و ھاوبەشیی ستراتیژیی نێوان ھەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردەوە.
سێناتۆر کۆتن پشتیوانیی خۆی بۆ برەودان بە وەبەرھێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دوایین پەرەسەندن و پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.




