٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەردوو کۆنگرێسمان سێس مۆڵتن و براد شێرمان کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سێس مۆڵتن و براد شێرمان ئەندامانی کۆنگرێس کۆ بووەوە و، لە دیدارەکەدا ھەردوولا جەختییان لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە کردەوە.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ سێس مۆڵتن و براد شێرمان ئەندامانی کۆنگرێس کۆ بووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

ھەردوولا جەختییان لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە کردەوە.

چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە وەزارەتی پێشمەرگە و کەرتە جۆراوجۆرەکاندا و گۆڕانکارییەکانی سووریا، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار