٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز کۆبووەوە و، لە دیدارەکەدا جەخت لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ٥ی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا جەخت لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، گرنگیی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە زووترین کات و دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی دۆخی گشتیی سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار