٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان دارێل ئیسا کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆنگرێسمان دارێل ئیسا کۆبووەوە و، ھەردوولا جەختیان لە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ٥ی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ کۆنگرێسمان دارێل ئیسا کۆ بووەوە. لە دیدارەکەدا جەخت لە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا.

ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی عێراق و قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار