٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێم لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین، لەسەر گرنگیی و پێویستیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی ھێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان ھاوڕا بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ٥ی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا باس لە چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێم و بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا. ھەردوولا ھاوڕابوون لە سەر گرنگیی و پێویستیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی ھێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.

ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، ھەروەھا دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکھاتە جیاوازەکان و ئازادیی ئایینی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار