سەرۆکی حکوومەت و سێناتۆر تێد بەد، جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە دەکەنەوە

واشنتن-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سێناتۆر تێد بەد، تاوتوێی گرنگیی چارەکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی ھەرێم دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ٥ی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ سێناتۆر تێد بەد کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا جیا لە دووپاتکردنەوەی خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، جەخت لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی ھێزی پێشمەرگە کرایەوە.
گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی ھەرێم، چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێم لە بوارەکانی بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووری و وزە و کارەبا و سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوارییە گشتییەکان و ھەروەھا ھەوڵەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.




