مەسروور بارزانی و سێناتۆر بیل هاگەرتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

واشنتن-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆبوونەوە، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ٥ی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر بیل ھاگەرتی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
سێناتۆر ھاگەرتی پێشوازیی لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای ئەمەریکی کرد لە بواری وزە و ھیوای خواست پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لە نێوان ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان زیاتر پەرەی پێ بدرێت.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی ئەمەریکا بۆ پشتیوانیکردنی ھەرێمی کوردستان، جەختیشی لە گرنگیی بەھێزترکردنی پەیوەندیی ستراتیژی لەنێوان ھەردوولادا کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە پێویستیی ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و قەوارەی فیدراڵیی ھەرێمی کوردستان کرا.




