٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرماندەكانی پێشمەرگە: لە سەرۆك بارزانییەوە فێری پاراستنی خاك و نیشتیمانپەروەری بووین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- شەست و سێ ساڵ به‌سه‌ر پێشمه‌رگایه‌تیی سه‌رۆك بارزانیدا تێدەپەڕێت، فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێن، لە سەرۆك بارزانییەوە فێری پێشمەرگایەتی و خۆنەچەماندن و پاراستنی خاك و نیشتیمانپەروەری بووین، چونكە ئەوەی سەرۆك بارزانی لە بەرەی جەنگدا بینیبێت، دەزانێت بەهای كوردستان چەندە و پێشمەرگایەتییش چەندە پیرۆزە.

بابەكر زێباری، هاوڕێی پێشمەرگایەتیی سەرۆك بارزانی دەڵێت، سەرۆك بارزانی هەمیشە لەوپەڕی سادەیی و خاكەڕاییدا بوو، هیچ جارێك خۆی لە پێشمەرگەیەكیش بە گەورەتر نەدیتووە، لە هەموو قۆناغەكانی ژیانیشدا، هەر كەسێك سووكایەتی بە پیرۆزەییەكانی كوردستان كردبا، بارزانی قبووڵی نەدەكرد.

له‌باره‌ی 63 ساڵه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی، بابەكر زێباری بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لە منداڵییەوە هاوڕێی سەرۆك بارزانی بووم و لە هەموو شەڕەكاندا لەگەڵی بووم، ئەو هەمیشە خۆی دەخستە پێش هەموو پێشمەرگەكان و دەیگوت، با دڵی خێزانەكەم بسووتێت نەك هی دایكێكی كورد و هەمیشە لە پێشەوەی بەرەكانی جەنگ بوو.

هاوکات، عومه‌ر عوسمان مێرگه‌سۆری، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ لەوبارەیەوە، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ساڵی 1958 یه‌كه‌م جار گه‌یشتمه‌ خزمه‌ت سه‌رۆك بارزانی، ئه‌وكات من منداڵ بووم و سه‌رۆك بارزانیش ته‌مه‌نێكی زۆری نه‌بوو، ساڵی 1961 جارێكی دیكه‌ له‌ مێرگه‌سۆر بینیم، من ئه‌وكات قوتابی بووم و سه‌رۆك بارزانیش ماڵیان له‌ مێرگه‌سۆر بوو، هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ سه‌رۆك بارزانی و شه‌هید ئیدریس زۆر ڕێزیان له‌ خه‌ڵك ده‌گرت و کەسایەتیی سەنگین بوون.

سه‌رۆك بارزانی پێش 63 ساڵ چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تیی كرده‌ شان، له‌ ته‌مه‌نێكی زوو هاوكاری بارزانیی نه‌مر بوو، به‌ درێژایی ته‌مه‌نی تا ده‌گاته‌ ئه‌مڕۆ ڕۆڵی گه‌وره‌ی له‌ شۆڕشدا گێڕاوە، هه‌م سه‌رۆك بارزانی هه‌م ئیدریسی ڕه‌حمه‌تی ڕۆڵی کاریگەریان هه‌بوو له‌ناو شۆڕش و هاوكاری باش بوون بۆ بارزانیی نه‌مر.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ گوتیشی، ساڵی 1965 جارێكی دیكه‌ گه‌یشتمه‌ خزمه‌ت سه‌رۆك بارزانی، چونكه‌ ئێمه‌ پێشمه‌رگه‌ بووین، ماوه‌ ماوه‌ ده‌گه‌یشتینه‌ خزمه‌ت سه‌رۆك بارزانی، هه‌موومان پێكه‌وه‌ ئومێدمان به‌ ڕۆڵ و پێگه‌ی كاریگه‌ری سه‌رۆك بارزانی هه‌بوو له‌ناو شۆڕشدا، هه‌بوونی سه‌رۆك بارزانی پشتگیرییه‌كی زۆر باش بوو بۆ شۆڕش و بۆ پێشمه‌رگه‌ و كادیر و خه‌ڵكیش، چونكه‌ مرۆڤ به‌ ویژدانه‌وه‌ بڵێت، سه‌رۆك بارزانی و شه‌هید ئیدریس له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 16 تا 18 كاتژمێر كاریان ده‌كرد و خه‌ڵكیان ده‌بینی.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار