٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەردوو سێناتۆر ئەنگس کینگ و جەیمس لانکفۆرد کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 5/20 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە واشنتن، لەگەڵ هەردووسێناتۆر ئەنگس کینگ و جەیمس لانکفۆرد ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.

هەردوو سێناتۆر خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ ئەمەریکا نیشاندا و ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەیان لە دژی داعش و پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرد .

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە ڕێککەوتنەکانی بواری وزە کران کە لە واشنتن واژۆ کران، ئاماژەیان بەوە دا کە ڕێککەوتنەکان دەبنە هۆی پەرەپێدانی ئابووری نەک تەنیا هەرێمی کوردستان بەڵکوو هەموو عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار