٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پزشكیان كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

تاران-KDP.info-  یه‌كشەممە 2025/5/18 لە تاران، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز مەسعوود پزشکیان، سەرۆكى کۆماری ئیسلامیی ئێران، كۆبووه‌وه‌.

لە کۆبوونەوەکەدا، خۆشحاڵیى خۆیان به‌ ئاستی پەیوەندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و داكۆكییان لە خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ هاریكاریى هاوبه‌ش، بەتایبەتی لە بواره‌كانى بازرگانی و ئابووریدا، كرده‌وه‌.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پابەندیی هەرێمی کوردستانى بە سیاسەتی دراوسێیەتیی باش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕێزله‌یه‌كگرتن دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژەى به‌ هاوبه‌شى و په‌یوه‌ندیى له‌مێژینه‌ و دێرینى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێراندا كرد‌. 

هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، خرانه‌ به‌ر باس.

هەواڵی پەیوەندیدار