٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتن و، بڕیارە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و کۆنگرێس ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگھێشتی حکوومەتی ئەمەریکا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتن.

لەم سەردانەدا بڕیارە سەرۆکی حکوومەت، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئەمەریکا و کۆنگرێس ئەنجام بدات. ھەروەھا لەگەڵ وەبەرھێنەران و خاوەنکارانی ئەمەریکی گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی دەکات.

تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا، تایبەتە بە  پتەوکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی و ھاوبەشی ستراتیژی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە.

مەسروور بارزانی، ھەروەھا  بەشداریی لە  گفتوگۆیەکی تایبەتی کۆڕبەندی وزە لە واشنتن دەکات بە ناونیشانی "داھاتووی وزە لە ھەرێمی کوردستان". کە ڕوانین و دیدگای ھەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە دەخاتە ڕوو و و تیشک دەخاتە سەر دەرفەتەکانی وەبەرھێنان لەم کەرتەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار