سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران ئه‌لسوودانی دیدارێکیان ئه‌نجامدا

بەغدا-KDP.info- لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى عەرەبیدا لە بەغدا، ئەمڕۆ شەممە 2025/5/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دیدارێكى لەگەڵ بەڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقى فیدراڵ، ئه‌نجامدا.
لە دیدارەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، ده‌ستخۆشیى له سەرۆکوەزیران ئه‌لسوودانى کرد بۆ میوانداریکردنی كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بى، هه‌روه‌ها سوپاسى كرد بۆ بانگهێشتكردنی له چوارچێوه‌ى کارەکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر - بەغدا كرا و جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنى هاوکاری و لێكگەیشتنى زیاترى نێوان هەردوولا کرده‌وه.
هه‌ر له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به به‌ڕێز سه‌رکۆماری عێراق و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌وت.




