لێدوانی دڵشاد شه‌هاب له باره‌ی سەردانه‌كه‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ به‌غدا

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/5/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەییشتە بەغدا.
دڵشاد شه‌هاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ڕاگەیاند: ئەم سەردانەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆکوە‌زیرانی عێراقی فیدراڵه و له چوارچێوه‌ی سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمکاری وڵاتانی عه‌رەبیدا دێت که له به‌غدا بەڕێوەدەچێت.
وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که ئه‌م بانگهێشته‌ی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، دووپاتکردنەوەی ئاماده‌ییی کارای جه‌نابیانه لە هاوکێشەکانی ناوچەکە، هه‌روه‌ها نیشانه‌ی ئامادەیی و پێگه‌ی هەرێمی کوردستانه لە کایەکانی دەوڵەتی فیدراڵ‌دا.




