٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبى سیاسى: جەخت لە پشتیوانی بەردەوامى پارتیمان بۆ ڕێکخراوەکەتان دەکەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی بەستن و بەسەركەوتوویى کۆتاییهاتنى كۆنگرەی یەكگرتنى (یەکێتى قوتابیانى کوردستان و یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان) بڵاو كرده‌وه‌ و پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کرد.

ده‌قی پەیامی پیرۆزبایى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان:

پەیامی پیرۆزبایى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان.

بەڕێزان سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی بەستن و بەسەركەوتوویى کۆتاییهاتنى كۆنگرەی یەكگرتنى (یەکێتى قوتابیانى کوردستان و یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان) و هەڵبژاردنتان وەك سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی (یەكێتیی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان) پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەى تێکۆشەر و سەرجەم لاوان و قوتابیانى ئازیزى كوردستان دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

ئومێدەوارین هەنگاوى یەکگرتنەوەى ئەو دوو ڕێکخراوە گرنگ و تێکۆشەرە و، دەرئەنجام و بڕیار و ڕاسپاردەکانى كۆنگرەكەتان لە ئاستى گۆڕانکاریی و پێداویستییەکانى قۆناغەکە دابێت و، ببێتە هۆی باشتر ڕێكخستنی قوتابیان و لاوان و، بەهێزتر بوونى ڕێکخراوەکەتان بۆ خزمەتی زیاتری قوتابیان و لاوانی كوردستانی.

لەو بۆنە گرنگەدا، جەخت لە پشتیوانی بەردەوامى پارتیمان بۆ ڕێکخراوەکەتان و پلان و بەرنامە و ئامانجەکانتان دەکەینەوە و،  هیوادارین وەکو هەمیشە پێشەنگبن لە خزمەتکردنى هەردوو توێژى کاریگەرى قوتابیان و لاوان، هەروەها سەرى ڕم و شورەى پۆڵاینى پێشخستن و پاراستنى وڵاتەکەمان و ئامانجە باڵاکانى گەلەکەمان بن.

 

مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان 

١٧ى ئایاری ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار