خه‌سرۆ گۆران بۆ KDP: پارتی له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كەدا به نه‌هجی نوێ خزمه‌تی هه‌مووان ده‌كات

مووسڵ-KDP.info- به‌رپرسی لقی مووسڵی پارتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پێگه‌ی پارتی له مووسڵ هه‌ر به گه‌وره‌یی و بەهێزی ده‌مێنێتەوە و ده‌شڵێ، پارتی كار بۆ پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی و سه‌قامگیری لە مووسڵ ده‌كات.
خه‌سرۆ گۆران، به‌رپرسی لقی 14ی پارتی لە مووسڵ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ئێمه كادیری حزبین و پێشمه‌رگه‌ی سه‌رۆك بارزانین و له هه‌ر شوێنێك پێویستی به ئێمه هەبێت، خزمه‌ت ده‌كه‌ین، ئێستا مووسڵ گرینگه بۆ ئێمه و ئه‌وه‌ی له توانادا بێت درێغی ناكه‌ین، به تایبه‌تی بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی مووسڵ، پارتی كار بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی مووسڵ ده‌كات نه‌ك ته‌نیا كورد، ئه‌ویش به نه‌هجی نوێ له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كەدا، بۆیە هه‌وڵ ده‌ده‌ین كارێكی باش و جیاواز بۆ خزمه‌تی ئه‌و سنووره بکەین.
به‌رپرسی نوێی لقی 14ی پارتی لە مووسڵ گوتیشی، "مووسڵ جیاواز نییه له كوردستان و یه‌ك له‌سه‌ر سێی مووسڵ كورده و دانه‌بڕاوه له كوردستان، هه‌ر لە كۆنه‌وه مووسڵ به‌شێكی دانه‌بڕاو بووه له كوردستان و كار بۆ برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ین، كورد و عه‌ره‌ب و كریستیان و هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ش کە له مووسڵ دەژین، ده‌مانه‌وێ خزمه‌تیان بكه‌ین.
گۆران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، هه‌میشه پارتی دیموكراتی كوردستان پێگه‌یه‌كی مه‌زن و به‌هێزی له مووسڵ هه‌بووه، رۆڵی پارتی له مووسڵ كه‌م نییه و دڵنیاین پێگه‌ی پارتی له‌و شاره و له‌و پارێزگایه هه‌ر به گه‌وره‌یی و بەهێزی ده‌مێنێته‌وه، هه‌موو كاتیش پارتی هاوكار و پاڵپشتی خه‌ڵكی مووسڵ بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
قائید میرۆ




