ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌ی پێشكه‌وتنەوە

سۆران-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری سۆران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی له كه‌رتی گه‌شتوگوزار خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنەوە و ده‌شڵێ، سۆران له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌ی پێشكه‌وتنەوە.
فه‌یسه‌ڵ سادق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه گرینگییه‌كی تایبه‌ت به كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌درێت له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆران ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی زۆری هه‌یه و بنه‌مای گه‌شتیاریی زۆریشی تێدایه، ئه‌و بنه‌ما گه‌شتیاریانه وایان كردووه هه‌م له ڕووی پڕۆژه‌ی نوێ و هه‌م له ڕووی هاتنی گه‌شتیاری زۆرتر ناوچه‌كه بووژانه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێ، دوای په‌سه‌ندكردنی ماسته‌رپلانی په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزار له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، به‌شێك له‌و ماسته‌رپلانه له ئێستادا كه‌وتووەته بواری جێبه‌جێكردنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری سۆران ده‌ڵێـت، به‌شێك له‌و پڕۆژانه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێن، پڕۆژه‌ی ستراتیژیی گرینگن، به دڵنیاییه‌وه به ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه ستراتیژیانه كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌ی پێشكه‌وتنەوە، به تایبه‌تی راكێشانی گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر بنەمایه‌كی زۆر به‌رز و پێشكه‌وتوو و هاوشانی پڕۆژه جیهانییه‌كانن.
سادق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، به دڵنیاییه‌وه گرینگی و بایه‌خی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌رتی گه‌شتوگوزار و مۆڵه‌تدان به هه‌ندێ پڕۆژه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت، هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه كه‌رتی گه‌شتیاری له‌سه‌ر ده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به هاوكاریی كه‌رتی تایبه‌ت، قۆناغی باش به‌ره‌و پێش بچن، ئێمه ئامانجمانه پڕۆژه‌ی نوێ و چالاكیی نوێ له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بێته‌وه كایه‌وه، ئێستا پڕۆژه‌ی زۆر باش كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنەوە و له ئاینده‌یەکی نزیكدا به‌شێكی دیكه‌شیان کە ماسته‌رپلانه‌كه‌یان ته‌واو بووه، ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنەوە.
دەشڵێت، پێشبینی ده‌كه‌ین له دوو تا سێ ساڵی داهاتوودا ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بگاته قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتوو.
قائید میرۆ




