٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی یەكێتیی قوتابیان و لاوان یەك دەگرنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی، هەردوو رێكخراوی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان یەك دەگرنەوە. 

ڕێبوار یەڵدا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، "ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی كۆنگرەی یەكگرتنی هەردوو ڕێكخراوی یەكێتیی قوتابیان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان تەواو بووە. 

ڕێبوار یەڵدا گوتیشی، "ئه‌مڕۆ پێنجشەممه‌ بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، لە هەولێر كۆنگرەكە ده‌بەستن.

به‌پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش 260 ئەندام بەشداریی کۆنگرەکە دەکەن، کۆنگرەکەش کاتژمێر 10:00 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا دەستپێدەکات و یەک رۆژ دەخایێنێت و لە کۆنگرەکەشدا پەیکەری ھەردوو رێکخراوەکە دەبێتە یەک سکرتاریەت و سکرتێرێکی دەبێت، لەناو کۆنگرە لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی رێکخراوی یەکێتیی قوتابییان و لاوان ھەڵدەبژێردرێن. 

هەواڵی پەیوەندیدار