٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی لووتكەی عەرەبی لە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی عێراقە بۆ ڕۆڵی گرینگی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "پێشوازی لە بەڕێوەچوونی لووتکەی عەرەبی و ئامادەبوونی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا دەکەین".

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئەم لووتکەیە دەبێتە وێستگەیەکی مێژوویی دیپلۆماسی بۆ گەڕانەوەی عێراق بۆ ڕۆڵی گرنگی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا".

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند: "تەواوی پشتیوانی خۆمان بۆ ھەوڵەکانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران دووپات دەکەینەوە بۆ بەھێزکردنی کاری ھاوبەشی عەرەبی، و بنیاتنانی ھاوبەشی و بەرژەوەندیی ھاوبەش، ھەروەھا ڕابەرایەتیکردنی لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و یەکپارچەیی ھەرێمی لە دڵی بەغدای پایتەختەوە".

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داھاتوو ڕێککەوتی ١٧-٥-٢٠٢٥، کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی عەرەبی بە ئامادەبوونی دەیان سەرۆک و وەزیر و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی عەرەبی لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار