مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (کەمال سۆز عەلی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (کەمال سۆز عەلی) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (کەمال سۆز عەلی)
بە غەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (کەمال سۆز عەلی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ھیوادارین ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۳ی ئایاری ۲۰۲٥




