ئەحمەد کانی بۆ KDP: گۆڕانکارییەکانی پارتی ئەنجامی ئەرێنی دەبێت

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسی نوێی به‌شی دیراساتی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، گۆڕانكارییه‌كه‌ی پارتی ئه‌نجامی ئه‌رێنیی ده‌بێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وهشكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رپرسانی نوێی حزب ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
ئه‌حمه‌د كانی، به‌رپرسی نوێی به‌شی دیراساتی پارتی، لە لێدوانێکی تایبەتدا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی پارتی، گرینگ و باشه، چونكه گرینگ نییه كێ له ئێمه ده‌بێته چی و چ پۆستێك وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه گرینگ ئه‌وه‌یه به‌رنامه‌ی پارتی سه‌ركه‌وێت و دڵنیام ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی پارتیمان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه ئه‌نجامی باش و ئه‌رێنیی ده‌بێت له داهاتوودا.
به‌رپرسی نوێی به‌شی دیراسات گوتیشی، پێشبینیی ئه‌وه ده‌كه‌م هە‌فته‌ی داهاتوو هه‌ڤاڵانی نوێ له‌و پۆستانەی بۆیان دیاری كراوه دەستبەکار بن و بڕیارەکە ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنەوە.
قائید میرۆ




