٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و دوو بڕگە تاووتوێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دوو بڕگە تاووتوێ دەکات.

لە بڕگەی یەکەمدا لەبارەی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە پڕۆژەی "ڕووناکی" بۆ دابینکردن و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ ھاوبەشانی تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی بەشێوەیەکی فراوان و بەردەوام، ڕێگرتن لە بەفیڕۆدان و ھاوسەنگی لە دابەشکردن، پاراستنی ژینگە و تەندروستیی گشتی گفتوگۆ دەکرێ.

لە بڕگەی دووەمدا، ڕاسپاردەی وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ھەماھەنگی و ھاریکاریی دەستەی ھاوبەشی وردبینیی ھەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ و ھەرێمی کوردستان کە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕاپۆرتی ھاوبەشن لەسەر وردبینیی دارایی ھەرێمی کوردستان، گفتوگۆ دەکرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار