ههژده ساڵ بهسهر كارهساتی تهقاندنهوهی لقی پارتی له مهخموور تێدهپهڕێت

مەخموور-KDP.info- ئەمڕۆ ھەژدە ساڵ بەسەر کارەساتی تەقاندنەوەی بارەگای لقی پارتی لە مەخموور تێدەپەڕێت، یەکێک لە بریندارانی ڕووداوەکەش دەڵێ "تاریکپەرستان بارھەڵگرێکی پڕ لە ماددەی (تی ئێن تی)یان بە بارەگای لقدا تەقاندەوە."
ڕۆژی ٧ی ئایاری ساڵی ٢٠٠٧ تیرۆرستانی قاعیدە لە ڕێگەی بارھەڵگرێکی پڕ لە ماددەی (تی ئێن تی) ھێرشیان کردە سەر بارەگای لقی ٢٣ی قەرەچووغی پارتی لە سەنتەری قەزای مەخموور و پێیاندا تەقاندەوە، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی بەرچاو کادیر و پێشمەرگەی پارتی شەھید و برینداربوون.
ئیسماعیل حەمەد، یەکێکە لە بریندارانی ڕووداوی تەقاندنەوەی لقی پارتی لە مەخموور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ڕۆژە، خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکی پارتایەتی خۆمان بووین، زۆر کادیر و ھاووڵاتیی لە بارەگای لقی ٢٣ بوون، تیرۆرستان و تاریکپەرستان لەڕێگەی بارھەڵگرێکی پڕ لە ماددەی (تی ئێن تی) ھێرشیان کردە سەر بارەگای لق و بارھەڵگرەکە تەقییەوە."
ئیسماعیل حەمەد گوتیشی: "بارھەڵگرەکە لە بەردەم بارەگای لق تەقییەوە، بەداخەوە ٣٧ کادیر و پێشمەرگەی پارتیمان شەھید بوون و زیاتر لە ١٣٠ کادیر و ھاووڵاتیی برینداربوون، منیش یەکێک بووم لە برینداران و خوارزایەکیشم شەھیدبوو. ھۆکاری بە ئامانج گرتنی بارەگای پارتی ئەوەبوو پارتی لە دەڤەری مەخموور خزمەتی خەڵکی دەکرد، تیرۆرستانیش چاویان بە ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە ھەڵنەدەھات."
قائید میرۆ




