٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵاتی لە جیهان کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیران مەسروور و  پارتریارک مار ئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی ئاشووریی ڕۆژھەڵاتی لە جیھان، جەختیان لە برەودانی زیاتر بە کولتووری تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکھاتە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٥/١٣، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی ئاشووریی ڕۆژھەڵاتی لە جیھان کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی کریستیانەکان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا و جەخت لە برەودانی زیاتر بە کولتووری تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکھاتە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار