٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحما خەلیل: ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی شنگال دەست پێدەکەین

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ "دەست بە ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی شنگال دەکەین، پڕۆژەکیشی ئامادەیە." 

مەحما خەلیل، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "دوای ئەوەی بڕیار لەسەر بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە درا، ئێستا ئامادەکاری دەکەین دەنگ لەسەر بڕیاری بە پارێزگابوونی شنگالیش بدرێت، پڕۆژەی بە پارێزگابوونی شنگال ئامادەکراوە بۆ ئەوەی لە پەرلەمان کاری لەسەر بکرێت." 

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت، "لە ھەموو ڕوویەکەوە قەزای شنگال و دەڤەرەکەی پێوەرەکانی بە پارێزگابوونی تێدایە، حەقە ھەموو لایەک ھاوکاربن بۆ ئەوەی پڕۆژەکە سەربگرێت و لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەنگی لەسەر بدرێت." 

مەحما خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، "خەڵکی شنگال داوا دەکەن ببنە پارێزگا و سەر بە ھەرێمی کوردستان بن، لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمیش ٩٠%ی خەڵکی شنگال دەنگیان بۆ ئەوە بوو بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان." 

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار