٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "بەناوی ھەرێمی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە پاپا لیۆ دەکەم بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکی. "

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت، "کاریگەربووم بە پەیامی پیرۆزی، ئاشتی، بەسۆز و دادپەروەرییەکەیم. هەروها دەڵێت، ھەرێمی کوردستان بە جیدی پابەندە بە پێکەوژەیان و گونجانی نێوان ئایینەکان."

ڕۆژی پێنجشەممە ٠٨-٠٥-٢٠٢٥ رۆبەرت پرێڤۆست وەک پاپای نوێی ڤاتیکان ھەڵبژێردرا و ناسناوی (لیۆ)ـی ھەڵبژارد. پرێڤۆست ١٤ـەم پاپای ڤاتیکانە ناسناوی لیۆی ھەڵبژاردبێت.

ناوی تەواوی رۆبەرت فرانسیس پرێڤۆستە و لە ١٤-٠٩-١٩٥٥ لەدایکبووە. لە مێژوودا یەکەم پاپای ڤاتیکانە کە خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێت. 

هەواڵی پەیوەندیدار