٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە ئەنوەر حاجی عوسمان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشیی لە ئەنوەر حاجی عوسمان، بریکاری پێشووتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨-٥-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشیی لە ئەنوەر حاجی عوسمان، بریکاری پێشووتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرد بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراو قادر حاجی عوسمان-ی برای.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمیی خۆی پێگەیاند، ھەروەھا ھیوای خواست: "خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت."

ئەنوەر حاجی عوسمان بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و ھاوخەمیی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار