٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە فرێدریک مێرز، کرد بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ڕاوێژکاری ئەڵمانیا.

ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە فرێدریک مێرز، ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا کرد.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاتووە، "دڵنیام سەرکردایەتیتان دەرفەتی نوێ بۆ بەھێزکردنی ھاوبەشی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا دەکاتەوە".

ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، فرێدریک مێرز، سەرۆکی پارتی پارێزگارانی ئەڵمانیا، دوای بەدەستھێنانی ٣٢٥ دەنگی ئەندامانی پەرلەمان، بووە ڕاوێژکاری نوێی وڵاتەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار