٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە فرێدریک مێرز دەکات بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامە پیرۆزباییەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی لە فرێدریک مێرز دەکەم بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ڕاوێژکاری کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا و ھیوای سەرکەوتنی لەم پێگە نوێیەیدا بۆ دەخوازم".

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا ڕایگەیاند، "ھەرێمی کوردستان بە بایەخەوە دەڕوانێتە ئەو ھاوبەشییە نزیکەی لەگەڵ ئەڵمانیادا ھەیەتی و چاوی لە کاری پێکەوەیی زیاترە".

فرێدریک مێرتس سەرۆکی پارتی یەکێتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ سێشەممە بە دەنگی ٣٢٥ ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە کۆی ٦٣٠ دەنگ، بە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ھەڵبژێردرا.

هەواڵی پەیوەندیدار