له‌سه‌ر داوای سوودانی شاندێكی هه‌رێم له به‌غدایه

به‌غدا-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق شاندێكی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێم له به‌غدایه و دانوستان له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كرێت.
د. سه‌باح سوبحی، بە ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌ندێك رێكاری دیاری كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی لە بەردەم پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنەوەی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانن، له‌وانه‌ش داوای پێکهێنانی شاندی هونه‌ری كرد له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانەوە بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ درێژه‌دان به دانوستانه‌كان، عه‌قڵییه‌ته‌كه گۆڕاوه و سوودانی ده‌یه‌وێ هیچ بیانوو‌یه‌ك نه‌مێنێ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت، له ئێستادا شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه و دانوستانەکان به‌رده‌وامن به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
سوبحی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ كردووه و به‌پێچه‌وانه‌وه حكوومه‌تی فیدڕاڵ كه‌مته‌رخه‌مه، چونكه تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق ناتوانێت گه‌ره‌نتی له‌سه‌ر میکانیزمی ئه‌و 16 دۆلاره‌ی بۆ كۆمپانیاكان دیاری كراوه، بدات.
قائید میرۆ




